هێشتا ناوم زین نەبوو، وە وەو ڕۆژە دایە و بابە زۆر دڵنیا نەبوون کە کاتی من هاتووە، ڕۆژی یەکشەممە ١-١١-٢٠٢٦ شەوە درەنگ، تەنها کاتژمێرێکی مابوو بۆ ڕۆژی ٢-١١، بەڵام بڕیاری کۆتاییم دا و بە یارمەتی و ئازایەتی دایە، هاتمە دنیاوە!
ئەو شەوە من زۆر گریام، بەڵام زیاتر گریانی خۆشی بوو وابزانم، دایە و بابەش زۆر دڵیان خۆش بوو، زۆر زۆر! دوای تەنها چەند کاژێرێک لە نەخۆشخانە، گەڕاینەوە بۆ ماڵەوە، شتێکی سەیرە، هەموو شتێک تازەیە، هەناسەدان و قوتدان، جوڵانەوە و ئەرز و ئاسمان و مرۆڤ و شت، بەڵام وردە وردە، ئەو شەوە زیاتر خەیاڵم لای شیرخواردن بوو، شیر زۆر بەلەزەتە بەڕاستی.

وەڵامێک بنووسە