وەکو دەزانن، بنکڕ ئەو نانە بەلەزەتەیە کە لەژێر مەنجەڵی برنج دەکوڵێ، دایە و بابە زۆریان حەز لێیە، بەڵام مەبەستەکە لێرە ئەوەیە؛ لەوانەیە هەموو ڕۆژێک و هەموو شتێکی ژیانی من بڵاو نەکرێتەوە لێرە، بەڵام بەشە خۆشەکان و گرنگەکان، هەرچەند وەگەر لەژێرەوەی مەنجەڵەکەش بن، بڵاو دەکرێنەوە.
هەوادارەکانی منیش کە زۆرم خۆش دەوێن لە ئێستاوە، هەمووی لە یەک شوێن نین تا زوو زوو بمبینن، بەتایبەتی بەشێکی خێزانەکەم کە لە کوردستانن، بۆیە لێرە دایە و بابە حەزیان لێیە تۆزێک باسی منتان بۆ بکەن، زۆرجار شتی پێکەنیناوی دەبێ، یان دووبارە، بەڵام وێنە و ڤیدیۆش بڵاو دەکەنەوە.
ڕۆژێکی خۆش!
زین سلێمان لێڤی